دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق:
“گرێبەستمان لەگەڵ کۆڕەک تیلیکۆم ههڵوهشاندهوه هەموو کارەکانی راگیرا”
فەرهاد حەسەن
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و راگرتنی سەرجەم کارەکانی راگەیاند، دهڵێت، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە کۆمپانیاکە دهگرێتهبهر بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرجەکانی رێککەوتنهكهوه.
کێشەی سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە عێراق پەیوەستە بە قەرز و ململانێی دارایی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، کە بەهۆی پابەندنەبوون بە دانەوەی قەرزە کەڵەکەبوەکان (کە بە زیاتر لە ملیارێك و 250 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت)، بووەتە هۆی سەپاندنی سزای توند و راگرتنی خزمەتگوزارییەکانی.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە له راگهیهندراوێكدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و راگرتنی سەرجەم کارەکانی راگەیاند، ئهوهش هاوکاته لەگەڵ دەستپێکردنی رێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر بە کۆمپانیاکە “بەهۆی پابەندنەبونی بە مەرجەکانی رێکەوتنهكهوه”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، “بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنهكه لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم و دەست بە رێکارە یاسایی و رێکخراوە و تەکنیکییەکان دهکرێت کە لە گرێبەستەکە و یاسا کارپێکراوەکاندا دیاریکراون، لەوانەش ڕاگرتنی سەرجەم کارەکانی کۆمپانیاکە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست سەبارەت بە سەروەت و سامانی كۆمپانیاكه بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیارەکە، “بە پشتبەستن بە بڕگەکانی بڕگەی (12، 13، 15، و 16) لە ماددەی (پێنجەم/ ئەرکەکانی لایەنی دوەم و میکانیزمی پارەدان)ی رێککەوتنی یەکلاکردنەوە، دوای ئەوەی سەلمێندرا کە کۆمپانیاکە پابەندبوونە گرێبەستییەکانی پێشێلکردوە و پابەند نەبووە بەو مەرجانەی لە گرێبەستەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئەوەی کات و دەرفەتی پێویستی پێدراوە”.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، كاتی پێویست دراوه به كۆمپانیاكه كه باری یاسایی خۆی راستبکاتەوە و ئەرکە دارایی و گرێبەستییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بهڵام پابهندنهبووه و دەسەڵات هەموو رێوشوێنێکی یاسایی و رێکخراوەیی و تەکنیکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و چاودێریکردنی کاریگەرییەکانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا نیشتمانیی و نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دهڵێت، “دەسەڵات داوای لە سەرجەم قەوارە فەرمی و نافەرمیەکان و هاوڵاتیان کردوه کە ئەو بڕیارە لەبەرچاو بگرن و خۆیان لە هەر مامەڵە و بەڵێننامەیەکی نوێ، یان گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیاکە بەدووربگرن”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “کۆمپانیا بەرپرسیارێتی یاسایی و دارایی تەواوی لە ئەستۆدایە لە جێبەجێنەکردنی رێکەوتنی یەکلاکردنەوە”.