17 ساڵ تێپەڕی

ئەندازیارەکەی پشت خەمی چۆلەکەکان و رەشەی پۆلیس

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ 17 ساڵی تەواو تێپەڕی بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندو دەرهێنەری دیار حسێن میسر، ئەو دەرهێنەرەی درامای لەسەر شاشەی کوردی ژیاندەوە.
حسێن رەحیم محەمەد ئەمین ساڵی ساڵی 1957 لە ناوچەی شوان لە کەرکوک لە دایکبووە و لە گەنجیدا دەستی کردووە بە کاری شانۆیی، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 1977 چووەتە میسرو کۆرسێکی شانۆیی وەرگرتووە، ئیتر پاش گەڕانەوەی ناوبانگی (حسێن میسری) بەسەردا بڕاوە.
لە ژیانی خۆیدا خاوەنی چەندین بەرهەمی زۆر دیاری شانۆیی و هونەرییە، بەڵام لای خەڵک دراماکانی (خۆرنەوازان و خەمی چۆلەکەکان و رەشەی پۆلیس) لە هەموو بەرهەمەکانی تری زیاتر ناسراو بوون.
رۆژی 31.05.2009 لە تەمەنی 52 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.