حاجیان بەسەلامەت بۆى دەرچوون

سعوودیە سەرکەوتنی وەرزی حەجی بەبێ تۆمارکردنی هیچ پەتایەک راگەیاند


وریا فەتاح

وەزارەتی تەندروستی عەرەبستانی سعوودی بە فەرمی سەرکەوتنی پلانی تەندروستیی وەرزی حەجی ئەمساڵی (2026) راگەیاند و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی تەواو خاڵی بووە لە هەر بڵاوبوونەوەیەکی نەخۆشییە پەتاییەکان.
تەندروستی سعوودیە ئاماژەی بەوە کرد، سەرڕای بوونی مەترسی و تەحەددییە تەندروستییە جیهانییەکانی وەک ڤایرۆسی “ئایبۆلا” و “هانتا”، بەهۆی ئامادەکاری پێشوەختە و سیستمی چاودێریی وردی تیمە پزیشکییەکان، تەنانەت یەک حاڵەتی گومانلێکراویش لە نێوان حاجیاندا تۆمار نەکراوە و دۆخی گشتی میوانانی ماڵی خودا تەواو جێگیر و سەلامەت بووە.