دوکان
مەلەی کردووە
تەرمی گەشتیارەکەی زێی دوکان دۆزرایەوە
هەژان هادی
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 28.5.2026، گەشتیارێک لە قەزای دوکان لەکاتی مەلەکردن دیار نەما، ئەمڕۆ لەلایەن تیمی غەواسی قەزاکەوە دۆزرایەوە.
باشتر وایە لە زێی دوکان مەلە نەکەن.
سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی دوکان بە 964ـی وت، گەشتیارەکە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵی بەنەتەوە عەرەب بووە و دوێنێ لەگەڵ هاوڕێیەکی بۆ گەشت و سەیران هاتوونەتە دوکان و بۆ مەلەکردن چووتە نێو ئاوی زێی دوکان.
بەڵام دواتر خنکاوە و ئەمڕۆ دوای گەڕانی تیمەکانی غەواس، لە دوکانی خواروو لە ئاستی هۆتێل میراڵ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، وە لە نەخۆشخانەی گشتیی دوکانەوە رەوانەی پزشکی دادی سلێمانی دەکرێ.
قایمقامی دوکان لەڕێگەی 964ـەوە داوا لە گەشتیاران کرد، لە زێی دوکان مەلە نەکەن و ژیانی خۆیان و کەسانی دیکە نەخەنە مەترسییەوە.