سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ
"دەبێت ئیشەکەمان لە ئێران تەواو بکەین"
ترەمپ: ئێران دەستبەرداری یۆرانیۆمیش بێت سزاکانی لەسەر لانابەین
هەژان هادی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمجارەش بە ئێرانەوە گرتوویەتی و دەڵێت، ئێران دەستبەرداری یۆرانیۆمیش ببێت سزاکانی لەسەر لانابەن و تا ئیشەکەشیان تەواو نەکەن، کۆڵ نادەن.
ترەمپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند، “هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەرگەر دەستبەرداری یۆرانیۆمەکەش ببێت سزاکانی لەسەر سووک ناکەیەن”.
“ئابووری ئێران بەشێوەیەکی خراپ داڕماوە، یان دەبێت بگەنە رێککەوتن لەگەڵمان، یان ئێمە ئەرکەکەمان تەواو دەکەین”، ترەمپ وای وت.
سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ترەمپ لەبارەی ئابووری و بەرهەمهێنانی نەوتەوە وتی، “پێویستمان بە نەوت و گەرووی هورمز نییە و ئێستا دوو هێندەی سعودیە و روسیا نەوت بەرهەم دەهێنین”.