هەواڵیان پێ گەیشتووە

موچەی مامۆستایانی گرێبەست پێش جەژن دابەش ناکرێت

ئەحمەد مستەفا

نوێنەری گشتی مامۆستای گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دەڵی، خەبەروباسیان پێ گەیشتووە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێش جەژن دابەش ناکرێت.

عەلی رەئوف لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە ئەمڕۆ سێشەممە 26.5.2026 دەڵێ، بەگوێرەی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ سێشەممە دابەشبکرێت،

بەڵام، وەک ئەو باسی دەکات، راستگۆنەبوون لەگەڵیان و ئەو نوسراوی هەیە بۆ دابەشکردنی موچەکە، ئەو پرسیاری لە وەزارەتی دارایی کردووە و دەڵێ، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ژمارەمان 42،033 مامۆستای گرێبەستە ناومان ناو لیستی مووچە نیە ئێمە سەر بەکامە وەزارەتین نازانین.