هاتوچۆی هەولێر:

لە سبەینێوە هەر شۆفێرێک زبڵ فڕێ بداتە سەر شەقام سزا دەدرێت

شۆڕش قادری

لە سبەینێوە هەر شۆفێرێک لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە زبڵ و خاشاک فڕێ بداتە سەر شەقام، لەرێی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوییەوە سزای سەرپێچی بۆ تۆمار دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، لە رۆژی سێشەممەوە 26.5.2026 کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەدواوە، هەر ئۆتۆمبێلیک زبڵ و خاشاک و دەبە و قوتو و شوشەی خواردنەوەکان فرێ بداتە سەر شەقام، ئەوا لە رێگای کامێراکانی چاودێری تیژڕۆیی، سزای سەرپێچی بۆ تۆمار دەکرێت.

پێشتر هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندبوو کە سزای ئەو سەرپێچییە بۆ هەر جارێک 40 هەزار دینارە.