کێشەی ڤیزای بۆ دروست بوو

ئیسماعیل بەقایی: سەردانەکەی عێراقچی بۆ نیویۆرک هەڵوەشایەوە

فەرهاد حەسەن

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە سەردانەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە بۆ نیویۆرک بەهۆی کێشەیەکی پەیوەندیدار بە دەرکردنی ڤیزا هەڵوەشاوەتەوە.

ئیسماعیل بەقایی، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تاران وتی “گەشتەکەی عێراقچی بۆ نیویۆرک بەهۆی کێشەی ڤیزا هەڵوەشایەوە بەڵام بەبێ ئەوەی وردەکاری و هۆکارەکەی باسبکات.

هەفتەی رابردوو بوو، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عێراقچی بانگهێشتنامەیەکی پێگەیشتووە بچێتە ئەمریکا، بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە بە دەسپێشخەری چین بەڕێوەدەچێت و بڕیارە سبەینێ سێشەممە ساز بکرێت.