بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت
نزیکەی 730 ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
نزیکەی 730 ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆی کوردستان پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.7.2026 بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت و پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (165) فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران لە خشتەی مانگی تەمموزی ساڵی 2025 دەرچووە.
ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلە بەرزکردنەوەی (729) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
پلە بەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای راژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادی ژمارە (18)ـی ساڵی 2011ـی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و گوزارشت لە رێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە رۆژی 14.7.2025 و فەرمانەکە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.