دوو یاریزان دەستیان شکا

دوای 13 كاتژمێر پاڵه‌وانیه‌تیی جۆدۆی كوردستان كۆتایی هات

964+
زەید کۆچەر – دهۆك

پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی كوردستان بۆ یاریی جۆدۆ له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، 13 كاتژمێری خایاند و دوو یاریزانیش دووچاری پێكانی قورس بوون.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و كۆتایی هات.

ركابه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی کوڕان و کچان بوو لە ئاستەکانی “بێچووەشێران و تازەپێگەیشتووان، یانه‌كانیش لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی و کەرکوکەوە بەشداربوون.

سه‌ره‌تا ركابه‌رییه‌كانی كوڕان و دواتر كچان به‌ڕێوه‌چوون.

وارهێل ساڵح مزیری، سەرۆکی فیدراسیۆنی جۆدۆی کوردستان تایبەت بۆ تۆڕی 964 وتی، “له‌ ئاستی تیپه‌كانی کوڕان به‌ هه‌موو ئاسته‌كان  10 یانە به‌  15 تیپ به‌شداربوون، هه‌روه‌ها بۆ كچانیش 6 یانه‌ به‌شداربوون، كه‌ چواریان له‌ دهۆك و دووانیان له‌ سلێمانییه‌وه‌ بوون”.

ئه‌نجامی كۆتایی ركابه‌رییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

کوڕان – تازەپێگەیشتووان:
1- یانه‌ی ئاكرێ، 2- یانه‌ی ئارارات، 3- یانه‌ی سێمێل
كوڕان – بێچووه‌شێران
1- یانه‌ی جیهان، 2- یانه‌ی سێمێل، 3- یانه‌ی هندرێن

ئەنجامەکانی تیپه‌كانی کچان
خونچه‌گوڵان
1- یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك 2- یانه‌ی دهۆك، 3 – یانه‌ی به‌ختیاری
تازه‌پێگه‌یشتووان 
1- یانه‌ی پێرس، 2 – یانه‌ی نه‌ورۆز، 3- یانه‌ی دهۆك.

جێی ئاماژه‌ له‌ یارییه‌كاندا دوو یاریزانی كچ دووچاری پێكانی قورس بوون و ده‌ستیان شكا و گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا