گەشتی شەوانە لە فڕۆکەخانەی کەرکوک
ئیتر سێ گەشتی دەبێ
فڕۆکەخانەی کەرکوک پێشوازی لە یەکەم گەشتی شەوانە کرد
ئەحمەد مستەفا
درەنگانی ئەمشەو 23/24.5.2026، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک شایەتی رووداوێکی بەرچاوبوو بۆ هاتنی یەکەم گەشتی شەوانە، بەلای فڕۆکەخانەکەوە هەنگاوێک بووە بۆ بازدانێکی چۆنایەتی لە پلانەکانی پەرەپێدانی بەرزکردنەوەی کارایی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان.
ئیر لەمەودوا، هەفتانە فڕۆکەخانەکە سێ گەشتیی شەوانەی دەبێ، گەشتەکەی ئەمشەو لە ئیستانبوڵەوە بۆ کەرکوک ئەنجامدرا، 84 گەشتیاری هاتن و ژمارەیەکی دیکە بەرەو ئیستانبوڵ فڕینەوە.
فڕۆکەخانەکە دیمەنێکی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیوە، دەستپێکردنی گەشتە شەوانەکان بەشێکە لە پلانەکانی پەرەپێدان و فراوانکردنی هاتوچۆی ئاسمانی، بەشدارە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ سەرنشینەکان و بەرزکردنەوەی پێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک وەک دەروازەیەکی ئاسمانی گرنگ لە عێراق.
فڕۆکەخانەی کەرکوک پێشتر وەک بنکەیەکی ئاسمانیی سەربازی بەکاردەهات، لە 16.10.2022بە ئامادەیی وەزیری گواستنەوەی ئەوکات کرایەوە و یەکەم گەشتی لە هەمان مانگی کردنەوەیدا بۆ تورکیا کرا.