نیو تۆن ماسی بەستووی ڤێتنام لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا – وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
قەدەغەیە و بۆ خواردن نابێ
نیو تۆن ماسی ڤێتنام لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا
شۆڕش قادری
نیو تۆن ماسی ڤێتنام لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا، لەبەر ئەوەی قەدەغەیە و بۆ خواردن نابێ.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامییەتی سلێمانی، لە چوارچێوەی گەڕان و بەدواداچونەکانی لیژنە هاوبەشەکانیان، لە کۆگایەکدا دەستگیراوە بەسەر بڕی نزیکەی 500 کیلۆگرام ماسی براندی (رەحمە)ی هاوردەی وڵاتی ڤێتنام کە هاوردەکردن و فرۆشتنی قەدەغەیە.
دەروێش فەرەج نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکان دەڵێت، “بەپێی نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ بەتەواوی هاوردەکردنی ماسی لە وڵاتی ڤێتنامەوە قەدەغەیە، ئەوەش بەهۆی پیسبوونی بە کانزای زیانبەخش”.
ئەو کاربەدەستە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەپێناو تەندروستی خۆیان بەهیچ جۆرێک ماسی بەستوی ڤێتنامی نەکڕن، لە هەر مارکێت و کۆگایەکیشدا ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنەکە سزا دەدرێت.