بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج
سعودیه دەڵێت؛ نزیکەی ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س گه‌یشتونه‌ته مه‌ككه
فەرهاد حەسەن
سعودیه ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌یشتونه‌ته خاكی ولاتەکەی.
سلێمان بن عه‌بدولعه‌زیز ره‌بیعیه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاسپۆرتی سعودیه رایگه‌یاند “زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانییه‌وه گه‌یشتونه‌ته شاری مه‌ككه، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی وشكانییه‌وه گه‌یشتوون، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زاریش دیكه‌ش له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریاییه‌وه گه‌یشتونه‌ته مه‌ككه‌ی پیرۆز”.
ئەوەی تایبەتە بە هەرێمی کوردستان، رۆژی 18.5.2026 ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومره رایگه‌یاندبوو، هه‌موو حاجیانی كوردستان كه ژماره‌یان پێنج هه‌زار و 120 كه‌سه به سه‌لامه‌تی له شاری مه‌ككه نێشته‌جێبوون و رۆژانه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دابین ده‌كرێـت.