بۆ پاراستنی مافەکانیانە

هەڵمەتى هۆشیاریی و سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى بۆ کرێکاران دەستیپێکرد

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دەستی بە هەڵمەتێک کردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی کرێکاران و دانانی سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى بۆیان.

بە کرێکاران دەڵێت، بۆ پاراستنی مافەکانتان و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی کاری شایستە، ئاگادارتان دەکەینەوە کە “هێڵی گەرمی سکاڵا و راوێژکاریی کرێکاران” و “سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى” بەشێوەیەکی بەردەوام لە خزمەتی ئێوەدایە.

دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی یاسایی یان تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هەر سەرپێچییەک کە بەرامبەر مافەکانتان دەکرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:

پەیوەندی راستەوخۆ: ژمارە (5500) یان (07511225500) یان (07721225500)

واتساپ و ڤایبەر: دەتوانن پەیامی دەنگی یان نووسین بنێرن بۆ ژمارەکانی (07511225500) یان (07721225500)

هەروەها لەم لینکەى خوارەوەدا دەتوانن بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى سکاڵا تۆمار بکەن:

https://skala.gkrd.krd/ComplianceProcess

بەڕێوەبەرایەتییەکلە دەڵێت، ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام دراوە، کۆمپانیاى (GEG)  یش هەڵساوە بە گەیاندن و بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە لە شارى هەولێر.