لەگەڵ "دێر"ێک پێکیاندادا

لە حاجی ئۆمەران ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا

فەرهاد حەسەن

هاتوچۆی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە، ئۆتۆمبیلی جۆری پیکاپ دێر و ماتۆرسکیلێک لە ناحیەی حاجی ئۆمەران پێکیاندادا، لە ئەنجامی رووداوەکە ماتۆرسوارەکە گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆ، داوا لە شوفێران و ماتۆڕسواران دەکات، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن  بۆ ئەوەی هەموولایەک سەلامەت بن.