لەگەڵ "دێر"ێک پێکیاندادا
لە حاجی ئۆمەران ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
964+
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە، ئۆتۆمبیلی جۆری پیکاپ دێر و ماتۆرسکیلێک لە ناحیەی حاجی ئۆمەران پێکیاندادا، لە ئەنجامی رووداوەکە ماتۆرسوارەکە گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆ، داوا لە شوفێران و ماتۆڕسواران دەکات، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ ئەوەی هەموولایەک سەلامەت بن.