"هەتا دوا هەناسە لەگەڵیان دەبین"
ھەمووان ئەمڕۆ چاویان لە سەرکەوتنی یانەی شێروانەیە بۆ خولی پلە دووی عێراق
میلاد جەلال – گەرمیان
گەرمیانە و گەرمیشیان کردووە و چاویان لە سەرکەوتنی یانەی شێروانەیە بۆ خولی دووی عێراق و نەورۆزیش بە دڵ و گیان هاتووە بۆ پشتیوانی
لەیاری گەڕانەوە شێروانە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دێری بەسڕەی کردووە، یانە کەلاریەکە چاوی لە بردنەوەیە بۆ گەیشتن بە خولی پلە دووی عێراق.
نێچیر رەفیق ، سەرپەرشتیاری ئۆڵتراسی نەورۆز بە 964ى وت،”ھەر یانەیەکی کوردستان پێویستی بە ئۆڵتراسی نەورۆز ھەبێت ئێمە ئامادەین تاپێمان بکرێت ھانیان دەدەین، ئەمڕۆش چاومان لە بردنەوەی شێروانەیە و تا دوا هەناسە لەگەڵییان دەبین.”.
یاریگای شێروانە پڕە لە جۆش و خرۆشی ھاندەرن، ئۆڵتراسی یانەی نەورۆز ھاتونەتە کەلار بۆ پاڵپشتی یانەی شێروانە و جۆش و خرۆشیان داوە بە یاریگا.
پێداچوونەوە: سۆما حەکیم زادە