دوو ساڵە بوو

یەکەمی ئاستی گەرمیان خەونەکەی بەدی هات

میلاد جەلال – گەرمیان

ساڵی پار کۆنمرەی 94ی بەدەستھێنا، بەڵام خەونی پزیشکی گشتی هەبوو بۆ ساڵی دووەم چووە بەر خوێندن، ئەمساڵ بوو بە یەکەمی سەر ئاستی گەرمیان بە کۆنمرەی 98.8 و توانی خەونەکەی بەدی بهێنێ.

ئەمە چیرۆکی عەبدوڵا جەمالە لە گەرمیان، کە لە قوتابخانەی نامی ناحکومیی خوێندوویەتی و خەونی بەدەستهێنانی بەشی پزیشکی گشتی هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.7.2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى 2025 – 2026 بڵاوکردەوە

بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە دوو هەزار و سێ هۆڵدا، بە چاودێری 12 هەزار و 18 مامۆستا، بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـیان کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا