دوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی له‌ چه‌مانكێ كه‌وتن هی كێ بوون؟

964+

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەو دوو هێلیکۆپتەرەی لە دهۆک کەوتنە خوارەوە هی ئێمەن و بە رێگه‌وە بوون بەرەو سلێمانی.

کەمێک پێش ئێستا، ناوەندی میدیایی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەستەیەکی دژە تیرۆری سەر بە هێزەکانیان  لە دوو هێلیکۆپتەردا بە رێگه‌وە بوون بۆ سلێمانی ”بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی ئەمنی و سەربازی”، بەڵام ”بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکان کەوتوونەتە خوارەوە و نۆ شەڕڤان بە سەرکردایەتی فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر (شەڕڤان کۆبانێ) گیانیان بەخشی”.

ئێواره‌ی رۆژی 15ی ئادار هەواڵی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک له‌ ناحیەی چەمانکێی قەزای ئامێدی لە دهۆک بڵاوبووەوە، بەڵام نە تورکیا و نە عێراق و نە هیچ لایەنێکی دیکە خۆیان نەکرد بە خاوەنی، ئەوە یەکەمجارە هێزەکانی سوریای دیموکرات خۆی دەکات بە خاوەنی.

هەر لە بەیاننامەکەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەن، هاوکاریان بکەن لە رادەستکردنەوەی تەرمی شەڕڤانەکانیان.