بەهۆی رێکاری کارگێڕیی

ئەمساڵ بۆ جەژن بەتەمای لێخۆشبوونی سزادراوان مەبن

ئەحمەد مستەفا

بەهۆی رێکارە کارگێڕییەکان بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ هیچ لێبووردنێکی تایبەت نییە و هیچ سزادراوێک ئازاد ناکرێت، ئەمە روونکردنەوەی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانە لەبارەی لێبووردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان.

دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.5.2026، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەک کە وێنەیەکی لای 964 رە رایگەیاند، بەهۆی رێکارە کارگێڕییەکانەوە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ هیچ لێبووردنێکی تایبەت نییە و هیچ سزادراوێک ئازاد ناکرێت.

بە گوێرەی داتای چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە شەش هەزار سزادراو لە شەش چاکسازیی گەوران و سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان راگیراون.

ئیحسان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستێکی نوێن بۆ لێبووردنی تایبەت، بەڵام پڕۆسەکە دواکەوتووە و دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.