14 رۆژ

وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتێکی تایبەت دەداتە قوتابیانی دەرەوەی وڵات

وریا فەتاح

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە بڕیارێکی تایبەتی بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە دەرکرد کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

بەپێی بڕیارەکە، رێگە بەو قوتابییانە دەدرێت لە نێوان 21ی ئایار تا 4ی حوزەیرانی 2026 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەو مەرجەی تاقیکردنەوەکانیان بکەوێتە دوای 4ی حوزەیران.

هەروەها ئەو ماوەیەی لە کوردستان بەسەری دەبەن، وەک ماوەی مانەوەی یاسایی لە وڵاتی خوێندنەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت.