ناتانیاهۆ لە ترەمپ توڕەیە؛ بە نیازە بچێتە واشنتن

+964
شانیا بیستون

پێشنیازی نوێی رێککەوتن و نێوەندگیرییە توندتۆڵەکەی قەتەر و پاکستان ناتانیاهۆی قەلەق کردووە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەڕەشەئامێز لە نێوان بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراوە، بە پێی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، ناتانیاهۆ دژایەتی هەر هەنگاوێکی دیپلۆماسی و کۆتایهێنان بە جەنگ دەکات، دەنگۆی سەردانێکی ناتانیاهۆ هەیە بۆ واشنتن.

دژایەتییەکەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە، ترەمپ نیازی واژۆکردنی رێککەوتنی لەگەڵ ئێران هەیە، گەیشتن بە ئاشتەوای لەسەر پرسی ئەتۆم و کردنەوەی گەرووی هورمز، هاوکات داواکاری ئیسرائیل دژایەتی کردنی تەواوی هەنگاوە دیپلۆماسییەکانە، بەردەوامی دان بە جەنگ تا کۆتایهنان بە هەژموون و ژێرخانی ئێران.

سەرچاوەکان باس لە توڕەیی ناتانیاهۆ دەکەن لە پاش پەیوەندییەکە و دەڵێن، بە وەڵامی ترەمپ دڵخۆشنەبووە و ئاگری لێبووەتەوە، سەبارەت بە پرسەکە لە هەفتەکانی داهاتوو بە سەردانێکی بەپەلە دەچێتە واشنتن، بۆ رێگریکردن لە واژۆکردنی رێککەوتنەکان لەگەڵ ئێران.

هاوکات هەر ئەمڕۆ ترەمپ سەبارەت بە کاردانەوەی ناتانیاهۆ، ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەماهەنگی ئەمریکایە،”من چیم بوێت ئەوە دەکات”.