کەشتییە چاودێرییەکانى ئەمریکا لە هورمز
رۆژنامەیەکی ئەمریکی:
ئەمریکا و ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو هێرش دەکەنەسەر ئێران
ئەرسەلان عەبدوڵا
راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئاشکرای کردووە ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران لە هەفتەی داهاتوودا.
ڕاپۆرتەکە لە زاری نێوەندگرانی ناوچەکەوە و بەرپرسانی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە هەڵوێستی ئێران لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا نەهاتووە لە چاو خولەکانی پێشوو، ئەمەش پرسیاری لەبارەی ئەگەری دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەربازبوون لەو ململانێیە دروست کردووە.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە هەڵوەشاندنەوەی هێرشە سەربازییە پلان بۆ داڕێژراوەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا گفتوگۆی باش لەگەڵ ئێران کراوە و پێشکەوتنی بەرچاو هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
سێنتکۆم چی دەڵێت.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی شەڕ، خۆیان بۆ سیناریۆی جیاجیا ئامادە کردووە.