لە سەیدسادق

200 کیلۆ ماسی کۆن و خراپبوو خرانە ژێر خۆڵەوە

ئەحمەد مستەفا

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سەیدسادق، توانیان دەستبگرن بەسەر‌ بڕی زیاتر لە 200 کیلۆ ماسی خراپ و کۆن.

خاوەنەکەی بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لەناو بازاڕی قەزاکە.

قایمقامیەتی سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینویەتی دەڵێ، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنیـنە بەردەوامـەکانیان لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی قەزاکەیان دەسیان بەسەر ئەو بڕەماسییەدا گرتووە.

لەبارەی چارەنووسی ماسییەکان، نوسیوویانە، بە فەرمانی قایمقـامی قـەزای سەیدسادق لە شوێنی تایبەت بە کۆکـردنـەوەی خۆڵ و خاشـاک، ماسییەکان لەناوبران و خرانە ژێر خۆڵەوە.