سبه‌ى له به‌شێكى مزگه‌وته‌كانى شه‌قڵاوه باسی مین و ته‌قه‌مه‌نى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى هه‌ینى له به‌شێكى مزگه‌وته‌كانى سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه، مامۆستایانى ئایینى له وتاره‌كانى ئه‌و رۆژه‌یاندا باس له خۆپارێزییه‌كان له مین و ته‌قه‌مه‌نى بكه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه 15.3.2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى مینى هه‌ولێر سیمینارێكی بۆ مامۆستایانى ئایینى سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه ئه‌نجام دا و تێیدا داواى لێ‌كردن له وتاره‌كانى رۆژى هه‌ینییاندا ئامۆژگارى و هوشیاركردنه‌وه بده‌نه خه‌ڵك، كه له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان خۆیان بپارێزن.
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینى هەولێر، له لێدوانێكدا به 964ـى راگەیاند، “سبه‌ى هه‌ینى له به‌شێكى مزگه‌وته‌كانى سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه، به‌شێكى وتاره‌كانى مامۆستایانى ئایینى تایبه‌ت ده‌كرێت به هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك بۆ خۆپاراستنیان له مین و پاشماوەی تەقەمەنییە جەنگییەکان “.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد “به‌هۆى ئه‌وه‌ى له وه‌رزى گه‌شت و سهیرانداین و خه‌ڵكى به‌ره‌و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌چن، به پێویستمان زانى له‌و هه‌نگاوه‌ماندا شه‌قڵاوه ده‌ستنیشان بكه‌ین، چونكه سنووره‌كه‌ى خه‌ڵكی زۆر ساڵانه گه‌شتى بۆ ده‌كه‌ن”.
وتیشی ”له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه كێڵگه‌ى مین هه‌ن، له رابردوودا به‌شێكیان پاككراونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان ماون، بۆیه به گرنگى ده‌زانین له‌رێگه‌ى مزگه‌وته‌كانه‌وه خه‌ڵكى هۆشیاربكرێنه‌وه”.