لە سەر رێگای عەربەت – سەیدسادق

دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و پێنج کەس برینداربوون

بڕوا مەجید – عەربەت

لە سەر رێگای عەربەت – سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون.

هەڵۆ جەباری کە بەسەر رووداوەکەدا کەوتبوو بە 964ـی وت، “لە نزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی کیا و سەنی خۆیان بەیەکدا کێشاوە، سەنییەکە تەنیا شۆفێرەکەی تێدابووە، بەڵام کیاکە جگە لە شۆفێر چوار سەرنشینی دیکەی تێدابووە کە سێ ژن و پیاوێک بوون”.

“شۆفێری سەنییەکە سەلامەتە بەڵام هەموو سەرنشینانی ناو کیاکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون”، هەلو جەباری وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری