پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی

وەزارەتی پەروەردە: لە ئی هەڵسەنگاندن نمرەی کۆتایی ساڵ وەربگرنەوە

ژووری هەواڵ

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دایک و باوکی قوتابیانی پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانە حکومییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە، دەتوانن لەڕێی ئاپی ‘ئی هەڵسەنگاندن’ نمرەی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 وەربگرنەوە.

پەیمان خواجە محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە رایگەیاند، ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیانی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی)ـی قوتابخانە حکومیەکان دەکەینەوە، لە ئێستاوە دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن)ەوە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2025 – 2026ی منداڵەکانتان وەربگرنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە، کۆی گشتیی ژمارەی قوتابیانی پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکان 389,637 هەزار قوتابی بووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پۆلی یەکەم ژمارەیان 129,995، پۆلی دووەم ژمارەیان 125,520 و پۆلی سێیەم 134,122 قوتابی بووە.