سەعاتی سفر لە پایتەختی عێراقە
باسەکە گەرمە؛ هەر گەنجێک بوو بە 18 ساڵ دەبێ مەشق ببینێ
ژووری هەواڵ
راوێژکارەکەی 964 دەڵێ، وڵاتان بۆ ئەوە سەربازی زۆرەملێ پەیڕەو دەکەن، تا گەنج شارەزایی سەربازی وەربگرێ بۆ دۆخی نەخوازراو، ئەوەی لە عێراقیش دەماودەم دەکات و گەنجان رای جیاوازیان بۆ دروست بووە لەسەر سەربازی زۆرەملێ، دەبێ بزانن، سەربازنییەکە وا دەکایت ئیتر پشت بەخۆیان ببەستن.
ئەمجارە توانا نەقی و میوانە بەردەوامەکەی، عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی چوونەتە لای مۆنۆمێنتی سەربازی ون لە بەغدا، باس لە دروستبوونی مۆنۆمێنتەکە و پرسە بەرچاوەکە “سەربازی زۆرەملێ” دەکەن.
عەقید سەلام لەبارەی بوونی مۆنۆمێنتەکە دەڵێ، لە هەموو جیهان هەیە، وە مۆنۆمێنتەکە دەلالەتە لەو سەربازانەی لە ئەنجامی شەڕ بێ سۆراغ و چارەنووس نادیار دەبن، ئەوە وەک یادگارییەک و رەمزێکە بۆیان، وە باس لەوە دەکات مۆنۆمێنتی سەربازی ون لەکوێی رەسەفای بەغدا هەبووە و کێ بناغەی کردووە.
وەڵامی ئەو پرسەش دەداتەوە، مۆنۆمێنتەکە تەرمی سەربازی تێدا نییە، بەڵکو زیاتر وەک رەمزێک بۆ ئەو سەربازانە بناغە کردووە، سوپاش بۆ نیشتمان دەجەنگێ، بەڵام سەربازی عێراقی و لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، سەربازانی عێراقی نەیاندەزانی بۆچی شەڕ دەکەن، لەکاتێکدا زیانی ماڵی زۆری هەبوو.
لەبارەی بوونی سەربازی زۆرەملێ لە وڵاتان، زانیاری زۆر ورد و دەقیق لەسەر ئەوە باسدەکات، وڵاتانی ئەورپا چۆن توانیویانە سوود لە خەڵکی خۆیان ببینن بۆ بینین و رۆڵی سەربازی زۆرەملێ و ئەوانەی نەخوێندەوار بوون سێ ساڵ و ئەوانی دیکەش خوێندەوار بوون دوو ساڵ سەربازییەکەیان کردووە، بەڵام ئەوەی لیرە گرنگە فێربوونیان، کە دواتر جەنگ دروست بوو داوایان دەکەنەوە.