"گردبوونەتەوە و دامەزراندنیان دەوێ"

پزیشکێکی دانەمەزراو؛ لەبری خزمەت خەریکی خۆپیشاندانین

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە سلێمانی، گردبوونەوەی پزیشکانی دانەمەزراو لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکە دەستی پێکردووە و دەیانەوێ هاوتەریب لەگەڵ دەرچوون خوێندکاران و پێویستی نەخۆشخانەکان ئەوانیش دابمەزرێن.

سەرجەمیان دەرچووانی پزیشکی گشتین.

یەکێک لەو دەرچووانە قسە بۆ پەیامنێری 964 دەکات و دەڵێ، لەبری ئەوەی خزمەت بکەین هاتووین لێرە خۆپیشاندان دەکەین، ئەو ئەرکەی ئەوان دەبینن، چارەسەری تیماری ئەو نەخۆشخانە کە دەبرێنە بەشەکانی فریاکەوتن، نەبوونی دامەزراندن بۆ ئەو بەشانە دەبێتە مایەی زەرەر بۆ نەخۆش.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.5.2026، لە هەولێریش هاوتای سلێمانی دەرچووانی پزیشکی گشتی گردبووونەوە و داوایان کرد دامەزراندن پزیشکانی گشتی بگرێتەوە و پێیان وابوو، دەتوانن لە نەخۆشخانەکان بۆشاییەکانی وەزارەت لەرووی سەرچاوی مرۆیی پڕبکەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پزیشکانى قەڵادزێ ژیانى پیاوێکیان لە مردنێکى مسۆگەر رز...

پزیشکانى قەڵادزێ ژیانى پیاوێکیان لە مردنێکى مسۆگەر رزگار کرد