لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ

کاڵەک و هەرمێی نەشیاو گەڕێندرانەوە ئێران

ژووری هەواڵ

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ بڕێکی زۆری کاڵەک و هەرمێ کە شیاوی خواردن نەبوون دەستیان بەسەردا گیرا و هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزەکە گەڕاندیەوە ئێران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستی گرت بەسەر بڕی 15 تەن و 450 کیلۆ کاڵەک و 450 کیلۆ هەرمێ.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو میوانە کە شیاوی خواردن نەبوون و دەستیان بەسەردا گیراوە بڕیاریاندا بیگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتووە کە وڵاتی ئێرانە.