عێراقچی هەرچی لەژێر بەڕە بوو هێنایەسەر بەڕە

ئێران دەریخست لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل، روسیا پاڵپشتی بووە

964+

شۆڕش قادری

وەزیری دەرەوەی ئێران هەرچی لەژێر بەڕە بوو هێنایەسەر بەڕە و بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل، روسیا پاڵپشت و هاوکارییان بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.4.2026 عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، “داوام لێکراوە لەم سەردانەدا جارێکی دیکە رایبگەیەنم کە پەیوەندییەکانی ئێران و روسیا لە روانگەی ئێمەوە هاوبەشییەکی ستراتیژییە و بەهەمان شێوەش بەردەوام دەبێت”.

دەشڵێت، “دەرکەوت کە کۆماری ئیسلامی ئێران چەند دۆستێکی وەک روسیای هەیە کە لە کاتە سەختەکاندا لەپاڵ ئێران دەمێننەوە و پشتیوانی لە ئێران دەکەن، ئێمە زۆر سوپاسی هەڵوێست و پاڵپشتییەکانتان دەکەین”.

سەردانەی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ روسیا دوای چوونی بۆ پاکستان و عومان و کۆبووەنەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دێت و دەیهەوێ هەرچۆنێک بێ رێگە لەسەرهەڵدانەوەی شەڕ بگرێت.

عەباس عێراقچی و ڤلادمیر پوتن کۆبوونەوە

عەباس عێراقچی و ڤلادمیر پوتن کۆبوونەوە