"خێراییمان نزیکەی 110 بوو"

کوڕی شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی کارەساتی نایەوە باسی ساتی رووداوەکە دەکات

964+

شۆڕش قادری

شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی لە کەرکوک کارەساتی نایەوە، خۆیشی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی دەستگیر کرا و لە بنکەی پۆلیس باسی ساتی رووداوەکە دەکات.

ئەو دەڵێت، “لە سۆنەرەکە بووین، ویستمان دابەزین، سۆنارمان گرت و لە کاتی هاتنەخوارەوە لە سۆنارەکە ئیتر سەیارەکە برێکی نەما، دواتر ویستمان بچینە سەر رێگای حەولی بەڵام نەمانتوانی چونکە خەڵک و هەزاران ئۆتۆمبێل لە دوامانەوە بوون، ئیتر نەمانتوانی لابدەین”.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی رووداوەکە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەیان نزیک 100 بۆ 110 کم لە کاتژمێرێکدا بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 26.4.2026 لە شەقامی دەروازە نزیک سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک، سایلۆیەکی چیمەنتۆ کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا و خۆی بەچەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا، بەپێی دوایین ئاماری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسیش بەسەختی برینداربوون، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلیش داغان بوون و زیانیان پێگەیشتووە.

"رووداوەکەی ناو بازاڕی کەرکوک لە تەقینەوەیەکی گەورە دەچوو"

"تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەن بۆ وەرگرتنی بریندارانی رووداوەکەی کەرکوک"