ساغكردنه‌وه؛ ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ى له كۆیه دۆزرایه‌وه شوێنه‌وار نه‌بوو
964+
شلێر سەعید – کۆیە
دوای ئەوەی لە یەکێك لە گەڕەکەکانی قەزای کۆیە لە کاتی راکێشانی بۆری ئاو، بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌ژێر زه‌وی ده‌رده‌كه‌وێت و هاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش پێیانوایه ئه‌مه ئه‌شكه‌وته و شوێنه‌واره، به‌ڵام شوێنه‌واری كۆیه له‌رێگه‌ى 964 ئه‌وه ساغ ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه، شوێنه‌وار نییه.
گەڕەکی زەویە رەقەکە، گەرەکێکی نوێیە لە کۆیە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی کۆیەش سه‌رقاڵى راكێشانى بۆری ئیفرازى ئاوى خواردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌كاتى كاركردن زەویەکە رۆچوە و بۆشاییه‌كی له ژێر زه‌وى دروستكردووه.
یەکێتی واحید بەرێوەبەری شوێنەواری کۆیە، سەبارەت بەو بابه‌ته، بە 964ـی راگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لیژنەیەکیان پێکهێناوە و بەدواداچونیان بۆ کردووە، وتیشی “پشکنینمان بۆ شوێنەکە کرد و دەرکەوت هیچ شوێنەوارێکی دەسکردی پێوە دیارنیە لە ناو ئەو شوێنە تا بڵێن ئەوە شوێنەوارە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە حاڵەتێکی ئاساییە تەنها رۆچوونی زەویە، چونکە چواردەوری ئەو شوێنە شاخە زەویەکە رۆچووە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له سنوورى قه‌زاى کۆیە زیاتر لە 200 شوێنی شوێنەواری هەن کە تۆمارکراوى لاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارن، جگه له‌مه‌ش له‌ناوه‌ندى كۆیه، چوار گەرەک هه‌ن كه به گه‌ڕه‌كى كه‌له‌پوورى ناسراون، ئەوانیش بریتین له هەواوان و بایزاغا و قەندیل و بەفری قەندیل.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن