لە سنووری هەڵەبجە

رێکاری تووند بەرامبەر ئەوانەی زێدەڕۆیی دەکەنە سەر ناوچە گەشتیاریەکان

964+

فەرهاد حەسەن

لە هەڵەبجە رێکارەکانی زێدەڕۆیی کردنە سەر ناوچە گەشتیارییەکان تووند دەکرێن چەند رێگرییەکیش ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی ناوچە گەشتیارییەکان بە پارێزراوی بمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەسەر ئەم بابەتە کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەکو شارەوانیەکان، کشتوکاڵ، رێگاوبان، پۆلیسی ناوشار و بەرێوەبەری ناحیەکانی سیروان و بیارەش ئامادەی بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، رێگری لە هەرکەسێک بکرێت کە زیادەڕەوی دەکاتە سەر رێگاوبانەکانی ناوچە گەشتیارییەکان لە رێگەی دروسکردنی کەپر و دوکان و هەربابەتێکی دیکەی زێدەڕۆییو رێگەش نادرێت ئەو مادە و مەوادانە بەکاربهێندرێن کە دەبنە هۆی تێکدانی سیمای کلتوری ناوچە گەشتیارییەکان .

هەروەها رێگری بکرێت لە گۆڕینی رەگەزی زەوی بەشێوەی نایاسای لە موڵکی گشتی و گەشتیاری، جەختیشکرایەوە لە سەر دانانی پلانێکی ورد و گونجاو بەمەبەستی بنەبڕکردنی بابەتی زێدەڕۆیی بەگشتی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و ناوچە گەشتیارییەکان .

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ناوچە گەشتیارییەکان رێکدەخاتەوە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ناوچە گەشتیارییەکان رێکدەخاتەوە