سووتەمەنیان کەمبووەتەوە

جەنگ و داخستنی هورمز گەشت فرۆکەوانییەکانی پەکخستووە

فەرهاد حەسەن

بەهۆی کەمی سووتەمەنی کە لەماوەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسڕائیل لە بەرامبەر ئێران دروستبووە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان پەکخستووە یاخود تەنیا گەشتی کورت مەودا یئەنجام دەدەن.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری “پۆلیتیکۆ” کەمی سووتەمەنی رووبەڕووی فڕۆکەکان بووەتەوە و ئەمەش وایکردووە نرخی سووتەمەنی لە جیهان بەرزببێتەوە.

ئاماژە بەوەدەکات، کۆمپانیای “لوفتهانزا”ی ئەڵمانی بەوهۆیەوە، نزیکەی 27 فڕۆکەی لە کار لاداوە و 20 هەزار گەشتی هەڵوەشاندەوە”.

دەشڵێت، ئەم کارەی کۆمپانیاکە بۆ ئەوەیە بۆ پاشەکەوتکردنی 40 هەزار تۆن سووتەمەنییە بۆ ئەوەی بتوانێت گەشتە ناوخۆییە کورت مەوداکانی پێ ئەنجام بدات.