میدیای ئێران:

“پزیشکیان و شەهباز شەریف 45 خولەک بەتەلەفۆن قسەیان کرد”

964+

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان 45 خولەک بە تەلەفۆن قسەیان کرد و دیاریش نییە، ئاخۆ لەناو ئەو هەموو قسانەدا، باسی گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کردووە یان نە.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان و شەهباز شەریف پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە کە 45 خولەکی خایاندووە، تیایدا شەهباز شەریف جەختی لەوە کردووەتەوە، بەپشتیوانی دۆست و هاوپەیمانەکانیان هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە.

ئەوەی جێی سەرنجە، هیچ ئاماژەیەک بەوە نەکراوە کە ئاخۆ باسی گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوە یان نە، کە تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.

ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دانوستان دەکرێت و لایەنەکانی...

ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دانوستان دەکرێت و لایەنەکانیش یەکلایی نەبوونەتەوە