لە راپەڕین

گەشتیاران دەستیان نەپاراستووە لە پیسکردنی سەیرانگاکان

964+

فەرمان مەلا حسن

بەشێکی گەشتیارانی دەڤەری راپەڕین ژینگەی سەیرانگاکانیان بە پیسی جێهێشتووە و ژینگەیان پاک رانەگرتووە، فڕێدانی خواردن و پاشماوەی جۆراو جۆر وای کردووە ئەسەتەم شوێن بۆ گەشتیاری دیکە مابێتەوە.

ئیبراهیم عەبدوڵا لەگەڵ خێزانەکەی هاتوونەتەسەیرانگای قوڕەگۆ بۆ گەشت کردن بە 964ـی وت، “چوار شوێنم کردووە تا توانیومە شوێنێکی پاک بدۆزمەوە و لێی دابنیشین، چونکە ژینگەیان بە پیسی جێهێشتووە و پاشماوەی خواردن و دایبی منداڵەکانیان لێرە فڕێداوە”.

دەشڵێت، بەیانی ژینگە پارێزەکان ئیرەیان تۆزێک کۆکردەوە، بەڵام لەبەر زۆری پاشماوە نەیانتوانیوە هەمووی پاک بکەنەوە و پێویستە خەڵک ژینگە بپارێزێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو خوێندکاری زانکۆ؛ لە خۆمانەوە ژینگە پاک رادەگرین

دوو خوێندکاری زانکۆ؛ لە خۆمانەوە ژینگە پاک رادەگرین