"تاجى سەرى منە"
شەماڵى عەبە ڕەش: شانۆ وەک جاران رۆڵى نەماوە
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
شەماڵى عەبە رەش و شادان فوئادى هاوسەرى کە دوو هونەرمەند و ئەکتەرى دیارن، جگە لە دەربڕینى خۆشەویستى بۆ یەکترى و هەماهەنگى خێزانى و هونەریان، باس لە کارێکى نوێش دەکەن.
شەماڵ عەبەڕەش بە 964ـى وت،”کارێکى نوێم بەدەستەوەیە کە شانۆیە، بەڵام ناچمە ناو وردەکارییەکەى”.
پێشى وایە، شانۆ وەک جاران رۆڵى نەماوە، ئەوەشى بۆ لاوازى دەقەکان گەڕاندەوە کە زۆر جار دەقە شانۆییەکان ئەوەندە لاوازن، دەرهێنەر خۆى دەقێک دەنوسێت.
لەبارەى شادانى هاوسەرى، شەماڵ عەبەڕەش وتى،”شادان حەیاتى منە، خۆشەویستى منە”، شادان فوئادیش وەڵامى دایەوە و وتى،”تاجى سەرى منە، زیادەڕەوى ناکەم ئەگەر بڵێم لە منداڵەکانم خۆشترم دەوێت”.
وەک ئەوەى شادان فوئاد باسى دەکات، ئەوان راستە هاوسەرى یەکترین، بەڵام لە کارى هونەریدا، هاوڕێن و بەردەوام جار پرس و راوێژ بەیەکترى دەکەن لە کارەکانیاندا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح