گەرمیان
چوار تۆمەتبار لەسەر چەندین دۆسیەى تاوان دەستگیرکران
وریا فەتاح
پۆلیسى گەرمیان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە چەندین دۆسیەى تاوانیان لەسەرە، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش پێشتر تۆمەتبار بووە بە راوکردن و مامەڵەکردن بە بێچووە ئاسک.
بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى گەرمیان، هێزی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان و بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازیان هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون فەرمانی گرتنیان هەبووە.
بەپێی زانیارییەکانى پۆلیس، تۆمەتباران بە پێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێراقی کەیسیان لەسەر تۆمارکراوە. هەروەها یەکێک لە دەستگیرکراوان کەیسێکی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، هاوبەشی سەرەکی دەستگیر کراوی پێشوە کەپێکەوە کاری ڕاوکردن و مامەڵەیان کردوەبە ئاسک و بێچووەئاسکەوە .
ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەرلە پۆلیسی گەرمیان راگیراون و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئەم دەستکەوتە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی پۆلیسی گەرمیان بۆ جێبەجێکردنی یاسا، کەمکردنەوەی تاوان و پاراستنی ئاسایشی گشتی.