وانەی تێدایە
هەڵەبجەییەکان لێبوردەن.. بەڵام گەردنی کێ ئازاد ناکەن؟
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
هەڵەبجەییەکان لێبورەن، بەڵام واشیان پێ باشە کار نەگاتە ەردنی ئازادی و هەوڵبدرێ دڵی یەکتر نەشکێنین، یەکێک لەو هاوڵاتییانی قسەی بۆ مایکی 964کردووە دەڵی، خۆی باش دەزانێ چەند خراپ بووە لەگەڵم بەڵام گەردنی هەر ئازاد دەکەم.
پەیامنێری 964 چووە بازاڕ و لە خەڵکی پرسی چۆن و بەچی شێوازێک گەردنی یەکتر ئازاد دەکەن، ژمارەیەک خەڵک قسەیان کردووە.
هەندێینا پێیان وایە گەردن ئازاد نەکردن بۆ ئەوەیە وانەیەک بە بەرامبەرەکەیان بدەن، خۆیان بەوەوە ماندوو نەکەن بەرامبەرەکەیان ئەزیەت بدەن، بەڵکو بیر لەوە بکەنەوە لەدڵی خۆش بکەن، تا کارەکە نەگات بە دڵ ئێشان و گەردنی ئازادی لێ بکەوێتەوە.
گرتە لە دیمەنە ڤیدیۆییەکە بکەن، خەڵکێکی زۆر قسەیان کردووە و پەیامیان هەیە، رەنە لەبەرامبەر ئەوەبێ لە ژیانیان ئەزموونی دڵ ئێشانیان کردووە و نایەوێ خەڵک ئازاری یەکتربدەن، هەرچەندە زۆرینەی ئەوانەی قسە دەکەن، چاویان لە گەردن ئازادییە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا