ئۆنلاین نەما

یەکشەممە دەوامی زانکۆ و قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی کوردستان، ئەمشەو هەینی 10.4.2026 رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی خوێندن لە زانکۆ و قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە و خوێندنی ئۆنلاین نەما.

راگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

بەپەلە …

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) بڕیارماندا بە:

​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦