سبەی بەشدار دەبن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

پێنج کوتلەی پەرلەمانی عێراق قسەی خۆیان کرد

964+

توانا نەقی

وابڕیارە سبەینێ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچیت و ئەمڕۆش پێنج کوتلەی پەرلەمان ئامادەییان نیشانداوە ە بەشدار دەبن لە دەنێشتنەکە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، هەریەک لە کوتلەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هێزی نیشتیمانی دەوڵەت، سادیقون، بابلیۆن و تەقەدوم لە بەیانامەیاکندا بەشدارییکردنیان لە کۆبوونەوەکە پشتڕاستکردووەتەوە.

هەر بە پێی قسەی ئاژانسەکە کوتلەی سادیقون رایەگیاندووە کە ئەوان پابەندن بە کاتی دانیشتنەکە و یەکەم کەس دەبن، داواش لە هەموو حیزب و فراکسیۆنەکان دەکات ئەوانیش بەشدار بن و بەرژەوەندی وڵات لە پێش بەرژەوەندییەکانی خۆیان دابنێن و پارێزگاری لە دەستوور بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و توەکو ئێستاش حزبە باڵدەستەکان رێکەنەکەوتوون لەسەر کاندیدێک و بۆ ئەو پۆستە و دیار نییە هەڵوێستی ئەم حزبانە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی سبەینێ چی دەبێت.