هەواڵەکانی وەرزش

ریال و بارسا بە نیازی ئەپتاڵ نەبن و موسیبەتەکەی ئیتاڵیاش قورسە

964+

ژووری هەواڵ

زیرەکی دەستکرد قسەی خۆی گۆڕی، دەڵێ فرسەتی ریال مەدرید و بارسیلۆنا بۆ سەرکەوتن زۆر کەمەو بەم حاڵە بێت بە چاوی خۆیان چوارگۆشەی زێڕین نابینن.

ئاگری شکستەکەی ئیتاڵیا وا بەئاسانی خامۆش نابێت، ئەوە دیسان هەرچی میدیایە باسی ئەوان دەکات.

تیکتەکانی مۆندیال بەزمێکیان دروستکردووە ئەوسەری دیار نەبێت، ئێستا لە ئەمەریکا هەرایە، خەڵک دەڵێن پارەیەکی زۆر دەدەن بە تیکت و دوایی شوێنی زۆر خراپیان بەر دەکەوێت.

روسیا قەراری داوە بڕێک پارەی باش بداتە هەموو ئەو وەزشکارانەی ئەوروپا غەدری لێ کردوون، پێ وتوون دڵ لە دڵ مەدەن چیتان لە دەست دەرچووە بۆتان قەرەبوو دەکەیەنەوە.

وەرزشوانانی ناحیەی ئاشتی ناتوانن شەوانە یاری بکەن

وەرزشوانانی ناحیەی ئاشتی ناتوانن شەوانە یاری بکەن