درێژترین ماوەی داخستنی ئینتەرنێتی وڵاتێک

نزیکەی 980 کاتژمێرە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بێ ئینتەرنێتن

شۆڕش قادری

سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست هێشتا ئینتەرنێت بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نەکراوەتەوە کە وا بۆ 41 رۆژ دەچێت داخراوە و بەپێی دامەزراوەی نێت بلۆکس درێژترین ماوەی داخستنی ئینتەرنێتی وڵاتێکە لە مێژوودا.

هێڵەکانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و تۆڕی ئینتەرنێت لە ناوخۆی ئێران هەر لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە داخراون، هەرچەندە لە دوێنێ چوارشەممەوە 8.4.2026 ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران راگەیەنراوە، بەڵام هێشتا نەکراونەتەوە و نەچوونەتەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.

بەپێی راپۆرتێکی دامەزراوەی نێت بلۆکس کە چاودێری تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە جیهان دەکات، ئەوە درێژترین ماوەی داخستنی ئینتەرنێتی وڵاتێکە کە لە مێژوودا روویداوە.