پشووەکە هەڵوەشایەوە

هاتوچۆی سلێمانی: سەعات 7:00 نۆرە بۆ بەشی مۆڵەت بگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەشی مۆڵەت چالاک دەکرێت و شۆفێرانی خوازاو دەتوانن نۆرە بگرن بۆ سبەینێ پێنجشەممە 9.4.2026.

‎بریاربوو سبەینێ پشوو بێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵیوەشاندەوە و وتی دەوامی فەرمانگەکان ئاساییە.

بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ‎سبەینێ رۆژی پێنج شەممە9.4.2026 دەوامی فەرمی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.

بەشی مۆڵەت ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکات, دەیانەوێت سبەینێ سەردانی بەشەکە بکەن، ئەمڕۆ چوار شەممە کاتژمێر7:00ی ئێوارە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی ـ بەشی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت چالاک دەکرێت و دەتوانن نۆرە بگرن بۆ سبەینێ پێنجشەممە.