دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی - وێنە: ئەرشیفی 964
ئاسایی بوونەوەی خوێندن نزیکە
964+
ژووری هەواڵ
ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی خوێندن لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆو پەیمانگاکان ئاسایی ببێتەوە.هێشتا هیچ کام لە وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا بڕیاریان نەداوە، بەڵام 964 زانیاری دەست کەوتووە کە هەردوو وەزارەتەکە دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن و بە زووترین کات ئاسایی بوونەوەی دۆخی خوێندن رادەگەیەنن کە بەئەگەری هەرە بەهێز رۆژی یەکشەممەی 12ی نیسان دەبێت.
کۆتا رۆژی مانگی رابردوو لەبەر ئەم وەزعە هەردوو وەزارەتەکە بڕیاریاندا هەتا کاتێکی نادیار پرۆسەی خوێندن بکرێتە ئۆنلاین و دیجیتاڵی، لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە ئیتر دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.