ترەمپ چاوەڕێی گەڕی سێیەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران دەكات
بەرەبەیانى چوارشەممە یەکلاکەرەوەیە
شەڕەکە زۆرى نەماوە؛ شەوى رابردوو شەوى درۆنەکان بوو
964+
وریا فەتاح
شەوى رابردوو لە هەولێر، سلێمانى دهۆک، کۆیە و خەلیفان، چەند دەنگێکى گەورە بیستران، ترەمپیش 24 کاتژمێرى دیکەى دایەوە بە ئێران و دەشڵێت: شەڕەکە چەند رۆژێکى ماوە نەک چەند هەفتەیەک. هەر تەماتە و خەیار و پەتاتەش گران نەبووە، لە کۆیە شەش نانى کردووە بە هەزار.
بۆ ئەوەی لە هەواڵەکان دانەبڕێن کورت و پوخت هەموو ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوو روویانداوە لێرەدا بیزانن؛
📌 شەوى رابردوو، شەوى درۆنەکان بوو، هەولێر و سلێمانى و دهۆک و کۆیە و خەلیفان، دەنگى گەورە بیستران.
📌 دەنگەکان جارێک و دوان نەبوون، چەند جارێک دووبارەبوونەوە.
📌 هەر هەرێمى کوردستان نەکەوتە بەر هێرش، لە بەغدا هێرشکراوەیە سەر بنکەی پاڵپشتی دیبلۆماسی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانە و ئاگر بەرز بووەوە.
📌 لە کۆیە، قەیرانى غاز شەش نانى کرد بە هەزار و لە جیاتى غاز بە دار تەنوور گەرم دەکەن.
📌 بههۆی شەڕ و خوێندنی ئۆنلاین و نههاتنی كهلوپهل له دهرهوهی وڵات، نرخی مۆبایل و تابلێت گران بوون.
📌 شەوى رابردوو، بەهۆى کێشەیەکەوە، كارهبای ههردوو ئیداره سهربهخۆكانی سۆران و راپهڕین كوژاوهتهوه..
📌 شەوى رابردوو، تاران و چەند ناوچەیەکى دیکەى ئێران، بە چڕی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردوومان کران.
📌 ئێرانیش دەستەوستان نەبوو، موشەکێکیان ناردە ئیسرائیل و لە حەیفا کەوتە خوارەوە و کەوتە ناو ماڵێک، پیاوێکى تەمەن 82 ساڵ بە قورسى بریندار بوو و سێ کەسى دیکەش برینەکەیان سووکە.
📌 هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەکەى ترەمپ بۆ ئێران کۆتایى بێت، بەڵام بۆ کاتژمێر 3ـى بەرەبەیانى رۆژى چوارشەممە بە کاتى کوردستان، درێژى کردەوە.
📌 بەپێى لێدوانەکانى ترەمپ، ئەگەر لەو کاتژمێرانەى ماون ئێران رازى نەبێت بە دانوستان، “دۆزەخیان پیشان دەدەن”.
📌 دەڵێن ترەمپ زۆر قسە دەگۆڕێت، هەر دواى درێژکردنەوەى مۆڵەتەکە بۆ ABC قسەى کردووە و وتوویەتى،”جەنگی ئێران لە ماوەی چەند رۆژێکدا کۆتایی دێت، نەک چەند هەفتەیەک”.
📌 جیهان چاوەڕێی ئەو کاتەیە؛ رێککەوتن دەبێت یان گورزی بەهێز؟
📌 لە پەراوێزى رزگارکردنى فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە، بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیلی به ئاژانسی رۆیتهرزی راگەیاندووە، وڵاتەکەى زانیاری هەواڵگری پێشکەش بە ئەمریکا کردووە بۆ یارمەتیدانیان لە رزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانەی کە لە خاکی ئێران گیری خواردبوو.
📌 هەرچەندە ترەمپ وتى ئۆپەراسیۆنى ئاوا لە مێژووى سەربازى ئەمریکا رووینەداوە، بەڵام لاى خۆشمان عەقید سەلام، راوێژکارى 964 بۆ کاروبارى سەربازى وتى،”ئۆپەراسیۆنى رزگارکردنى فڕۆکەوانەکە زەخم و گەورە بووە، بەڵام زیرەکى و لێهاتووى فڕۆکەوانەکەش هۆکار بووە”.
📌 سهرۆكی سندوقی وهبهرهێنانی روسیا كیریل دیمتریێڤ، پێشبینى دەکات بەهۆى شەڕەکەوە له دوو ههفتهی داهاتوودا نرخی بهرمیلێك نهوت 150 دۆلار تێدەپهڕێنێت.
📌 باسم عەبدولکەریم بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە، به میدیا عێراقییهكانی راگهیاند، ئێستا بههۆی شهڕهوه كۆمپانیا بیانییهكان خۆیان له كێڵگه نهوتییهكانی بهسڕه كێشاوهتهوه، بهمهش ئێستا رۆژانه 900 ههزار بهرمیل نهوت بهرههم دههێنن و ئهمهش بۆ بهكارهێنانی ناوخۆیه.
📌 دوور لە شەڕەکە، لە ئەنجامی نقومبوونی بهلهمێكی گواستنەوەی کۆچبەران لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست، لانیکەم 70 کەس بێسەروشوێنن و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
📌 رێکخراوی ميديتێرانيا سايفينگ هيومنز دەڵێت: بەلەمەکە لە لیبیاوە بەڕێکەوتووە و 105 کەسی لەسەر بووە، لە لایەن تیمەکانی دوو بەلەمی بازرگانییەوە 32 کەسیان رزگار کراون.