"20 هەزار بریندار هەن"

خاچ و مانگی سووری ئێران: هێرشەکان هەزار و 900 کەسیان کوشتووە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە قسەی سکرتێری مانگی سوور و خاچی سووری ئێرانی، لە ماوەی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران، لە خاکی ئێران زیاتر لە هەزار و 900 کەس کوژراون.

جاگان چاپاگان، سکرتێری گشتيی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەکانی خاچی سوور و مانگی سوور ئەم داتای بڵاوکردەوە لە ئێکس.

هەروەها دەڵێ، دۆخی مرۆیی لە ئێران بە خێرایی بەرەو خراپتر دەچێت، لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا زیاتر لە هەزار و 900 کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 20 هەزار کەسیش بریندار بوون.

سەرەڕای ترس و نادڵنیایی، ستاف و خۆبەخشانی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ورەیەکی بەرچاوەوە بەردەوامن لە خزمەتکردن و دابینکردنی فریاگوزاری و خزمەتگوزاری تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتدا، چاپاگان وای نووسیوە.

داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هاودەنگی نیشان بدەن و پشتیوانی لەم بانگەوازە بەپەلەیە و ئۆپەراسیۆنەکان بکەن، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەردەوامەکانی ئێران.

لێدان لە

لێدان لە "پردەکان" پلانی نوێی ئێرانە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی کەنداو