دوێنێ شەو لە کوردستان و ناوچەکە چی روویدا؟
تێکشانی فڕۆکەکانی ئەمریکا و شەڕە قسەی بەرپرسانی تاران و واشنتن
ژووری هەوال
دوو فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکا لە ئاسمانی ئێران کەوتنەخوارەوە و دۆناڵد ترەمپـیش دەڵێت، ئێمە لەشەڕداین و ئەوەی بەسەر فڕۆکەکان هاتووە بەشێکە لە شەڕەکە.
سەبارەت بە تێکشکاندنی ئەو فڕۆکانە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویەتی “رۆژێکی رەش” بۆ هێزی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئاسمانی ئێراندا بخوڵقێنێت.
محەمەد باقزقالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گاڵتە بە ستراتیژی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، “دوای 37 جار شکستخواردنی یەک لە دوای یەک بەرامبەر ئێران، ئەم جەنگە بێ ستراتیژییەی کە دەستیان پێکرد، لە دروشمی “رووخاندنى رژێمـ”ەوە، بۆ دروشمی “کەس دەتوانێت فڕۆکەوانەکانمان بدۆزێتەوە؟ تکایە؟” دابەزیوە.”.
شەوی رابردوو شەوی موشەک بوو، ئەمەریکا و ئیسرائیل موشەکی وایان لە ئێران دەدەا، زەوی هەڵدەتەکاند، ئێرانیش بە موشەکی هێشوویی چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلی ئاگرباران کرد، هێشتا زیانەکانی بەوردی نەزانراون.
دوێنێ شەو ئاسمانی کوردستانیش پڕبوو لە تەقوتۆق و هەولێر و کۆیە و سلێمانی و چەند شوێنێکی دیکە درۆنباران کران، هێرشەکان بێ زیانی گیانی تێپەڕین.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، رێک لەو کاتەی سەرقاڵی گفتوگۆم لەگەڵ گەلی ئەمریکا، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی سیاسەتی دەرەوەی وڵات دەکرێتە ئامانجی تیرۆر و دەبێتە هۆی شەهیدبوونی ستەمکارانەی هاوسەرەکەی، با رای گشتیی نێودەوڵەتی بڕیار بدات، کام لایەن ئەهلی گفتوگۆ و دانوستانە و کام لایەنیش تی*رۆ*ریستە؟!
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گەڕایەوە و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران وڵات بە باوەشێکی گەرم پێشوازی لێکردن.
لە گوندی بانیخێڵانـی سەر بە قەزای دەربەندیخان گەنجێکى تازەزاوا بەهۆى پەلامارى گایەکەوە گیانى لەدەستدا.