زیانی گیانی نییه
درۆن زیانی به چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كارێزانی هه‌ولێر گه‌یاند
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی زوو درۆنێك ماڵێكی له گه‌ڕه‌كی كارێزانی هه‌ولێر كرده ئامانج و خوا ره‌حمی كرد كه‌س به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام خانووه‌كه‌ی وێران كردووه.
964 دیمه‌نی ماڵه‌كه‌ی وێنه گرتووه و ده‌رده‌كه‌وێت كه ستاره‌ی خانووه‌كه رووخاوه و سه‌قفیشی كون كردووه و جام و شووشه‌كانی هه‌مووی شكاوه.
هه‌روه‌ها زیان به ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 كه له‌و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه وه‌ریگرتووه، ماڵه‌كه ته‌نیا ژنێكی ته‌مه‌ن سه‌روو 60 ساڵانی تێدا ده‌ژیت، ئه‌ویش له به‌ختی باشی خۆی، ئه‌مشه‌و له ماڵ نه‌بووه و سه‌لامه‌ته.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی درۆنه‌كه وه‌ك هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كه باسی ده‌كه‌ن، زۆر به‌هێز بووه و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری كارێزان، به تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران و باداوه و شاره‌وانی و مامۆستایان زۆر به به‌هێزی گوێیان لێبووه و له خه‌و هه‌ڵساون.
هێرشی درۆنی گرووپه‌كانی مقاوه‌مه‌ی عێراقی، كه سه‌ر به ئێرانن، شه‌وانه و به رۆژیش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه و هاوڵاتی و گه‌ڕه‌ك و كۆمپانیای بازرگانی و هه‌موو شتێك ده‌كه‌نه ئامانج.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا